سیستەمی پۆشاکی زانێلی یەكێكە لەو سیستەمانەی مەخزەنی جل و بەرگ و پێشانگای پۆشاک پێویستیان بە بەكار هێنانی ئەم سیستەمە هەیە بۆ بەڕێوە بردنی ئیش و كارەكانیان بە شێوازێكی خێراو ڕوونەدانی هەڵە لە كاتی ئیشكردنی سیستەمەكەدا ئەم سیستەمە چەند خزمەتگوزاریەكی باش لە خۆ دەگرێت :-
١- تۆماركردنی ناوی سەرجەم كاڵاكان و ڕیكخستنیان بە شێوازێكی گونجاو .
٢- تۆماركردنی وەصڵی فرۆشتن و هەڵبژاردنی ناوی كاڵاكان بەشێوازێكی ئاسان بەپێی باركۆد .
٣- لەكاتی فرۆشتن دا تەنها كۆدی كاڵا دەدرێت لە جیهازەكە و بە شێوازێكی ئۆتۆماتیكی ناوی كاڵا لەگەڵ نرخی فرۆشتن دەخوێنێتەوە .
٤- ڕاگرتنی كۆی گشتی كاڵا و بڕی پارەی دراو بڕی پارەی باقی كڕیارەكان بۆ كار ئاسانی و خێرای لە سیستەمەكەدا .
٥- جەردی مەخزەن بە پێی ناوی كاڵا و كۆدی كاڵا , جەردی مەخزەنی ئەو كاڵانەی لە مەخزەن دا تەواو بوون .
٦- سڕینەوەی ژمارەی وەصڵ و گەڕانەوی كاڵاكان بۆ مەخزەن .
٧- حساباتی قازانج و داهاتی فرۆشتنی كاڵاكان (ڕۆژانە – هەفتانە – مانگانە – ساڵانە) .
٨- ڕاگرتنی حساباتی (ڕۆژانە – هەفتانە – مانگانە – ساڵانە) و ڕەسیدی صندوقی ڕۆژانە .
٩- گەڕان بەدوای ژمارە وەصڵەكان دا و بینینی ئەرشیفی سەرجەم وەصڵەكان .
١٠- وەرگرتنی ڕاپۆرتی (ڕۆژانە – هەفتانە – مانگانە – ساڵانە) بەپێی ناوی كاشێرەكان .
١١- وەرگرتنی ڕاپۆرتی (ڕۆژانە – هەفتانە – مانگانە – ساڵانە) بەپێی فرۆشتنی كاڵاكان .
١٢ ڕاپۆرتی كڕینی كاڵاكان (ڕۆژانە – هەفتانە – مانگانە – ساڵانە) .
١٣- سیستەمی ڕێگە پێدانی تایبەت بە كاشێرەكان بتوانن تەنها فرۆشتن تۆمار بكەن و بەشی قازانج نەبینن .
١٤- وەرگرتنی ڕاپۆرتی مەخزەن و ماددەی بەسەرچوو .
١٥- تۆماركردنی خەرجیەكانی ڕۆژانە .
١٦- وەرگرتنی ڕاپۆرتی (ڕۆژانە – هەفتانە – مانگانە – ساڵانە) بەپێی خەرجیەكان .
١٧- وەرگرتنەوەی (Backup) دەیتابەیس بۆ ئەوەی زانیاریەكانمان لە فەوتان و لە ناو چوون و سڕینەوە بپارێزین .