گەڕانەوە بۆ ماڵپەڕی سەرەکی
یاسایی

سیاسەتی پاراستن

چۆن زانیاری بەکارهێنەرانمان کۆدەکەینەوە، بەکاریدەهێنین و دەیپارێزین.

Last updated · 2026-05-22
  1. 01

    پێشەکی

    کۆمپانیای سینتاکس بەرپرسیارە لە پاراستنی نهێنی و زانیاری کەسایەتی ئەو کەسانەی کاری لەگەڵ دەکات. ئەم سیاسەتە ڕوون دەکاتەوە چ زانیاریەک کۆ دەکەینەوە، چۆن بەکاری دەهێنین، هەروەها چۆن دەیپارێزین — لە کاتی بەکارهێنانی ماڵپەڕ، خزمەتگوزاریەکان، یان لە کاتی پەیوەندیکردن لەگەڵمان.

  2. 02

    ئەو زانیاریانەی کۆیان دەکەینەوە

    • ناوی تەواو
    • ناونیشانی ئیمەیڵ
    • ژمارەی پەیوەندی
    • ناوی کۆمپانیا (داوانەکراوە)
    • ناوەڕۆکی ئەو نامانەی بۆمان دەنێریت
    • زانیاری تەکنیکی وەک ناونیشانی IP، جۆری وێبگەڕ، هەروەها سیستەم
  3. 03

    چۆن زانیاریەکان بەکاردێنین

    زانیاریەکانت تەنها بەکاردێنین بۆ ئەو مەبەستانەی کە دیاری کراون: وەڵامی پرسیار و داواکاریەکانت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، باشترکردنی ماڵپەڕ و ئەزموونی بەکارهێنەر، هەروەها — تەنها بە ڕەزامەندیت — ناردنی نوێکاری و ئاگادارکردنەوەی پیشەیی.

  4. 04

    هاوبەشکردنی زانیاری

    زانیاریەکانت نافرۆشین بە لایەنی سێیەم. تەنها لە چەند حاڵەتێکی سنوردار هاوبەشی دەکەین: لەگەڵ خزمەتگوزارە تەکنیکیە متمانەپێکراوەکانمان (وەک هۆستکردنی Cloud و خزمەتگوزاری ئیمەیڵ)، کاتێک یاسا داوای دەکات، یان بە ڕەزامەندیی ئاشکرای خۆت.

  5. 05

    پاراستن و ماوەی هێشتنەوە

    زانیاریەکانت تەنها بۆ ئەو ماوەیە دەهێڵینەوە کە پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانجی کۆکراوەکەی، یاخود بۆ ئەو ماوەیە کە یاسا دیاری دەکات. پاش ئەم ماوەیە، زانیاریەکان بە شێوەیەکی پارێزراو دەسڕێنەوە یاخود بێ ناو دەکرێن.

  6. 06

    ئاسایشی زانیاری

    زانیاریەکانت بە بەکارهێنانی ستانداردە سەردەمیانەکانی ئاسایشی بەرنامەسازی پارێزراون: HTTPS، کۆدکردنی زانیاری لە کاتی ناردن و پاراستن، چاودێری بەردەوامی سیستەم، هەروەها دەسەڵاتی سنوردار بۆ کارمەندان. هیچ سیستەمێک ١٠٠٪ سەلامەت نییە، بەڵام بەرپرسیاریی پاراستنی زانیاریت بە جدی وەردەگرین.

  7. 07

    مافەکانت

    • بینین و وەرگرتنی لەبەروەگیراوەیەک لە زانیاریە کەسایەتیەکانت
    • داواکردنی چاکسازی یاخود نوێکردنەوەی زانیاری
    • داواکردنی سڕینەوەی زانیاری لە ئەرشیفەکانمان
    • ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی زانیاریەکانت بۆ مەبەستی فرۆشتن و بازرگانی
  8. 08

    پەیوەندی

    بۆ هەر پرسیارێک سەبارەت بەم سیاسەتە یاخود بۆ بەکارهێنانی مافەکانت، پەیوەندیمان پێوە بکە لە:

    ئۆفیسی ژمارە 5، نهۆمی چوارەم، بینای دایکم، شەقامی خاک، سلێمانی، عێراق.

ئەم سیاسەتە لە کاتی پێویستدا نوێ دەکرێتەوە. کاتی نوێکردنەوەی دوایی لە سەروە هاتووە.

پەیوەندیمان پێوە بکە