گەڕانەوە بۆ بەرهەمەکان
بەرهەم

سیستەمی بەڕێوەبردنی ڕێستۆرانت و کافێ

پلاتفۆرمێکی تەواو بۆ بەڕێوەبردنی ڕێستۆرانت، کافێ و گەیاندن — لە وەرگرتنی داواکاری لەسەر مێزەوە تا چاپی تیکێت لە ڕێستۆرانت و دەرکردنی پسووڵە. لەگەڵ سیستەمی یەکگرتوویی ژمێریاریی عێراقی و پشتیوانی بۆ کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی.

Syntax Restaurant — پەڕەی سەرەکی

syntax.krd/restaurant

نوێکاری دەستبەجێ

هەموو شاشەکان لە یەک کات و بەشێوەی ڕاستەوخۆ نوێ دەبنەوە — کاپتن، ڕێستۆرانت، کاشێر.

ڕێکخستنی چاپکەر

چاپی پسووڵە و تیکێتی چێشتخانە لەسەر چاپکەرە جیاوازەکان — ڕێستۆرانت، بار، پێشوازی.

پاڵپشتی چەند لق

هەر ڕێستۆرانتیەک سیستەمی جیای خۆی، زانیاری جیا، دەسەڵاتی جیا — بەڵام لە یەک پلاتفۆرمدا.

سێ زمان لە ڕووکاردا

کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی — ڕووکاری RTL/LTR بەشێوەی بنەڕەت دیزاینکراوە.

بەشەکانی سیستەم

هەموو بەشەکانی ڕێستۆرانتەکەت،
لە یەک پلاتفۆرمدا

لە مێزەوە بۆ چێشتخانە، لە چێشتخانەوە بۆ پسووڵە، لە پسووڵەوە بۆ ژمێریاری — هەموو پرۆسەکان لە یەک سیستەمدا گرێدراون و بە دەستبەجێ نوێ دەبنەوە.

مێز و داواکاری

ڕووکارێکی بینراوی مێزەکان — کاپتن دەتوانێت بە تەنها چەند کرتەیەک داواکاری زیاد بکات، مێز بگۆڕێت، یاخود پسووڵە دەرکات.

  • نەخشەی مێزەکان بەپێی بەش و جۆر
  • داواکاری ڕاستەوخۆ لەسەر مێز
  • گواستنەوەی داواکاری لە نێوان مێزەکان
  • وەرگرتنی پارە و داخستنی مێز

پێڕستی خواردن

بەڕێوەبردنی تەواوی پێڕست بە سێ زمان، چەند قەبارە، نرخی جیاواز و وێنە — ئامادە بۆ ڕووکاری کاپتن و چاپی پسووڵە.

  • پۆلێنکردن و خواردنەکان
  • قەبارە و نرخی جیاواز بۆ هەر خواردنێک
  • وەسف و وێنە بە سێ زمان
  • تێبینی و گۆڕانکاری (Notes & Modifiers)

لەناو چێشتخانە

چێشتلێنەرەکان ڕاستەوخۆ داواکاریەکان لەسەر شاشە دەبینن، بە بێ هیچ دواکەوتنێک.

  • تیکێتی چێشتخانە (Kitchen Tickets)
  • نوێکاری دەستبەجێ بۆ هەموو شاشەکان
  • قۆناغی ئامادەکردن و ئامادەبوون
  • تێبینی تایبەت بۆ هەر خواردنێک

POS و چاپی بێدەنگ

ڕووکاری خێرای کاشێر، چاپی پسووڵە لەسەر چاپکەر بەشێوەی بێدەنگ، هەروەها دابەشکردنی چاپ بەسەر چاپکەرە جیاوازەکاندا.

  • Checkout خێرا و سادە
  • چاپی پسووڵە لەسەر چاپکەر بەشێوەی بێدەنگ
  • چاپکردنی داواکاری لە ڕێستۆرانت
  • ڕێکخستنی چەند چاپکەرێک بۆ بەشە جیاوازەکان

گەیاندن

بەڕێوەبردنی داواکارییە دەرەکییەکان، شۆفێری گەیاندنی تایبەت بە ڕێستۆرانت، یاخود کۆمپانیای گەیاندنی دەرەکی.

  • داواکاری گەیاندن و ناونیشانی کڕیار
  • کۆمپانیای گەیاندنی دەرەکی
  • تۆماری شۆفێر و کاتی گەیاندن
  • هەژماری تێچووی گەیاندن

پێشگیراو

وەرگرتنی پێشگیراوی مێز بەپێی کات و ژمارەی کەس، لەگەڵ پشتیوانی بۆ گۆڕینی قۆناغی پێشگیراو.

  • تۆمارکردنی پێشگیراو بۆ مێزی دیاریکراو
  • ژمارەی کەس و تێبینی تایبەت
  • قۆناغەکانی پێشگیراو (گیراوە, دانیشتوو)
  • بینینی هەموو پێشگیراوەکان بەپێی ڕۆژ

کڕیاران

تۆماری کڕیارە بەردەوامەکان، مێژووی داواکارییەکانیان، هەروەها تێبینی تایبەت.

  • تۆماری زانیاری کڕیار
  • مێژووی داواکاری بۆ هەر کڕیارێک
  • ناونیشانی گەیاندن
  • یاداشت و تێبینی تایبەت

کۆگا و پێداویستی

بەڕێوەبردنی پێداویستییەکان و یەکەی پێوانە، چەندین کۆگا، هەروەها ڕاپۆرتی پێداویستییە بەردەستەکان.

  • پێداویستی و قەبارەکان
  • چەندین کۆگا
  • گرێدراو بە کڕینەکان
  • ڕاپۆرتی پێداویستییە بەردەستەکان

کڕین و دابینکەر

تۆماری کڕینەکانت بەپێی دابینکەران، پارەدان و وەرگرتنی پێداویستی — هەموویان گرێدراون بە ژمێریارییەوە.

  • تۆماری دابینکەر
  • پسووڵەی کڕین و وەرگرتنی پێداویستی
  • هەژماری قەرز لەسەر دابینکەر
  • پارەدان بە دابینکەر

خەرجی

تۆماری ڕۆژانەی خەرجی، پۆلێنکراو بەپێی جۆر و گرووپ — ئامادە بۆ ڕاپۆرتی دارایی.

  • تۆماری خەرجی ڕۆژانە
  • پۆلێن و گرووپی خەرجی
  • هاوپێچی پسووڵە و بەڵگەنامە
  • گرێدراو بە هەژماری ژمێریاری

ژمێریاری عێراقی

ژمێریاریی دووسەرە لەسەر سیستەمی یەکگرتووی ژمێریاریی عێراقی (Iraqi Unified Chart of Accounts).

  • پلانی هەژماری یەکگرتووی عێراقی
  • تۆماری ڕۆژنامە بە خۆکارانە
  • ساڵی دارایی و ماوەی دارایی
  • ڕێژەکانی باج (Tax Rates)

ڕاپۆرت و شیکاری

ڕاپۆرتی فرۆش، خواردن و خواردنەوە زۆر فرۆشراوەکان، کارایی کاپتنەکان، هەروەها ڕاپۆرتی دارایی.

  • ڕاپۆرتی فرۆشی ڕۆژانە و مانگانە
  • خواردن و خواردنەوە زۆر فرۆشراوەکان
  • کارایی بەکارهێنەران
  • ڕاپۆرتی دارایی و خەرجی
بۆچی Syntax Restaurant؟

پەرەپێدراوە بۆ ڕێستۆرانت و کافێی کوردستانی،
لەسەر تەکنەلۆژیای جیهانی.

پێداویستی ڕێستۆرانت لە کوردستان جیاوازە لە بازاڕی جیهانی — زمان، یاسای ژمێریاری، شێوازی کار و چاپ. ئێمە سیستەمەکەمان لە سفرەوە بۆ ئەم پێداویستیانە دیزاینکردووە، نەوەک زیادکراوێک بۆ سیستەمەکانی تر.

  • بۆ هەموو جۆرە ڕێستۆرانتیەک

    ڕێستۆرانت، کافێ، خواردنی خێرا، گەیاندن — سیستەمەکە لەگەڵ کارەکەت دەگۆڕێت.

  • ژمێریاری خۆکارانە

    هەر فرۆشێک، خەرجییەک و کڕینێک بە خۆکارانە تۆماری ڕۆژنامەیی بۆ دروست دەبێت.

  • بنیاتی سەربەخۆ

    هەر بەشێک سەربەخۆیە، بەڵام لەگەڵ بەشەکانی دیکە بە یەکەوە کار دەکات.

  • دامەزراندن و پشتگیری

    تیمی سینتاکس سیستەمەکەت بۆ دادەمەزرێنێت، ڕاهێنان بە کارمەندان دەکات و پشتیوانی بەردەوام پێکەش دەکات.

دەستپێبکە

ئامادەیت بۆ بەڕێوەبردنی ڕێستۆرانتکەت بە شێوەیەکی نوێ؟

پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی تایبەت بۆ ڕێستۆرانتکەت، یاخود بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی گونجاندنی Syntax Restaurant لەگەڵ پێویستییەکانت.